به‌ر له ده‌ستپێکردنی ڕێکه‌وتنی ناو‌کی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و زلهێزه‌کانی جیهان، کاربه‌ده‌ستێکی کۆماری ئیسلامی ده‌ڵێت سنوردارکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم و که‌مکردنه‌وه‌ی عه‌مماری یۆرانیۆمی پیتێندراو گرنگترین وابه‌سته‌یی وڵاته‌که‌یه‌تی.
ڕۆژی دووشه‌ممه ئێران دامه‌زراوه ناوکیه‌کانی خۆی ده‌کاته‌وه بۆ پشکنه‌رانی نێونه‌ته‌وه‌یی و هه‌روه‌هاش ده‌ست ده‌کات به سنوردارکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم و له به‌رامبه‌ریشدا هه‌ندێک له سزاکانی له لایه‌ن ڕۆژئاواوه سه‌پێندراونه‌ته سه‌ر ئێران هه‌ڵده‌گیرێن.
ئه‌مه‌ش به‌شێکه له‌و ڕێکه‌وتنه‌ی له مانگی 11 ی ڕابردوودا پێنج وڵاته ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان( ئه‌مریکا، به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا، ڕووسیا، چین) و ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ ئێران‌دا مۆریانکرد.
له ماوه‌ی ئه‌م شه‌ش مانگی ڕێکه‌وتنی کاتی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا وتووێژه‌کان له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ڕێکه‌وتنێکی هه‌میشه‌یی.
ڕادیۆی فه‌رمی ئێران له زاری به‌هرۆز که‌مالڤه‌ندی ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ئه‌تۆمه‌وه ده‌ڵێت ئێران وابه‌سته‌ییه‌کانی خۆی به‌جێده‌گه‌یه‌نێت.