سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی داویه‌تی بۆ هێرشی به‌رفراوانی له‌شـکری له دژی کۆمه‌ڵه چه‌کداره‌کان له پارێزگای ئه‌نبار له ڕۆژئاوای عێراق، موعته‌به‌ر شێروانی له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا مێزگردێـکی به‌ڕێوه‌بردووه و ئه‌م به‌ڕێزانه میوانه‌کان بوون:
خدر دۆملی مامۆ‌ستای ڕاگه‌یاندن له زانکۆی پۆلی ته‌کنیک له د‌هۆک.
ڕۆژنامه‌وان هیوا عوسمان.
هیوا عۆسمان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر مالیکی هه‌روا سووربێت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری له‌شکری سوننه‌ی عێراق و سوننه‌ی سوریاش هه‌موی ده‌کاته یه‌ک به‌دژی خۆی و له ڕێبه‌رایه‌تیکردنی شیعه‌ی عێراق سه‌رناکه‌وێت و باره‌که ئاڵۆزتریش ده‌بێت. ئه‌و ده‌ڵێت مالیکی ده‌بێت قه‌ناعه‌ت بکات که به ڕێگای سه‌ربازی و ئه‌منی به هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانێت کێشه‌یه‌کی سیاسی چاره‌سه‌ربکات و ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له ئه‌نبار رووده‌دات کێشه‌یه‌کی سیاسیه و کێشه‌یه‌کی سه‌ربازی و ئه‌منی نیه.
خدر دۆملی ده‌ڵێت وا دیاره نوری ئه‌لمالیکی له ئاسته‌نگێکی زۆر گه‌وره‌دایه و ئه‌نبار مه‌حه‌کی سه‌رکه‌وتن و سه‌رنه‌که‌وتنی مالیکی له عێراقه. ئه‌و ده‌ڵێت عێراق به‌ره‌و ئاقارێکی نادیار ده‌ڕوات. ده‌شڵێت بڕیاردان له‌سه‌ر ڕه‌ۆشی ئه‌نبار بۆته یه‌که‌م ئه‌زمونی زۆر گه‌وره بۆ مان و نه‌مانی مالیکی وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی عێراق.