وەکو کاردانەوەیەک لە بەرامبەر ڕووداوەکانى شارى ئەنبار و بە تایبەتیش دواى ئەوەى ژمارەیەک پەرلەمانتارى سوننى کشانەوەى خۆیان ڕاگەیاند، 2 ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ و سەرۆکى کۆمیتەى یاسایى لە ئەنجومەن ئەندامێتى خۆیان لە ئەنجومەن هەڵپەسارد.
هەر یەکە لە خەڵەف حەدیدى و حوسامەدین عەبار کە سەر بە کوتلەى نەهزەن و محەمەد ئیبراهیم سەرۆکى کۆمیتەى یاسایى ئێستا، سەرقاڵى دروستکردنى فشارن لەسەر ئەندام و کاربەدەستانى تری شارەکە، تاوەکو هەمان هەڵوێست وەرگرن.
خەڵەف حەدیدى کە دەست پێشخەرى ئەو هەنگاوە بووە، لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگى ئەمریکا دەڵێت مالیکى خەون بە سڕینەوەى سوننیەکان لە نەخشەى عێراق دەبینێت ، دەشڵێت ئێمە ههتا ئێرەش هەڵوێستمان مەدەنیانە بووە، بەڵام چیتر بێدەنگ نابین.
هاوکات هەر ڕۆژی پـێـنجشهممه ژمارەیەکى زۆر لە سیاسیەکان و سەرۆک عەشیرەت و ئەندام پەرلەمان لە موسڵ بۆ هەمان مەبەست کۆبوونەوە و لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند دژى هەموو هەوڵێک دەوستنەوە کە ئەنجامەکەى دروستبوونى جەنگى تایفى بێت.