چل ڕۆژ دوای یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان، گفتوگۆی لیسته براوه‌کان بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌ت به‌رده‌وامه.
زۆرێک له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان داوا له لایه‌نه سیاسیه‌کان ده‌که‌ن که چیتر ڕاگه‌یاندنی کابینه‌ی نوێی حکومه‌ت دوا نه‌خه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه نه‌مێنێت که له ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و چاودێریدا هاتۆته ئاراوه.
له لێدوانێکدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، په‌رله‌مانتار فه‌رسه‌ت سۆفی ده‌ڵێت هه‌ڵوێستمان ده‌بێت ئه‌گه‌ر پێکهێنانی حکومه‌ت دوا بکه‌وێت.
دکتۆر سۆفی ده‌ڵێت له‌و کاته‌دا ئه‌و هه‌ڵوێسته ده‌گرینه به‌ر که له خزمه‌تی خه‌ڵکی کوردستاندا بێت، چونکه پێویسته به هێچ شێوه‌یه‌ك پرۆسه‌ی سیاسی و دامه‌زراوه قانونییه‌کان له هه‌رێمی کوردستاندا له‌کار نه‌که‌ون.
به‌ڵام په‌رله‌مانتاری سه‌ر به پارتی دیموکراتی کوردستان گه‌شبینی خۆی ڕاگه‌یاند که له کاتێکی نزیکدا حکومه‌تی نوێی هه‌رێمی کوردستان پێکبهێنرێت.