ڕانه‌گه‌یاندنی هه‌ڵوێستێکی فه‌رمیانه له‌سه‌ر ده‌ستگیرکردنه‌کانی چالاکوانانی کوردی ڕۆژهه‌ڵات له هه‌ولێر له لایه‌ن لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستانی ئێرانه‌وه ده‌شێت په‌یوه‌ندی به کارکردنه‌وه هه‌بێت تا به باشترین شێوه و به به‌رژه‌وه‌ندی بزاڤی ڕزگاریخوازی کورد کۆتایی پێبێت، وه‌ک ئه‌ندامێکی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت.
موسته‌فا شه‌ڵماشی ده‌ڵێت حیزبی دیموکراتی کوردستان پێی وایه ئه‌و چالاکوانانه شایسته‌ی ئه‌وه نین که له زیندان نراون چونکه ئه‌و چالاکوانانه‌ی کوردی ڕۆژهه‌ڵات ته‌نها به‌شدارییان له خۆپیشاندانێکی مۆڵه‌ت پێدراودا کردووه و به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌شدار نه‌بوون له به‌ردبارانکردنی کونسوڵخانه‌ی ئێران له هه‌ولێر و ده‌شڵێت ده‌بوایه به‌رپرسانی هه‌رێم بیانزانیبا ئه‌وانه‌ی خۆپیشاندانیان کردووه دژی له‌سێداره‌دانی ژماره‌یه‌ک لاوی کورد له‌ناو کۆماری ئیسلامی‌دا ئه‌و ناڕه‌زایه‌تی و توڕه‌بوونه‌ی خۆیان ده‌ربڕیوه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز شه‌ڵماشی ده‌شڵێت له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا له وتووێژدا بوون له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حکومه‌تی و حیزبیش له هه‌ولێر بۆ چاره‌سه‌رکردنێکی دۆستانه‌ی دۆسێیه‌که و وه‌ک حیزبی دیموکراتی کوردستانیش هه‌وڵده‌ده‌ین پێش له هه‌موو ئاڵۆزبوونێکی زیاتری ئه‌و ڕه‌وشه بگرین.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: