یه‌ک مانگ به‌سه‌ر ده‌ستگیرکردنی چالاکوانانی کوردی ڕۆژهه‌ڵاتدا تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌ڵام ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت زۆرێک له لایه‌نه سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕاگه‌یاندنێکی ئاشکرا و ڕاشکاوانه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستگیرکردنانه نه‌داوه.
ژماره‌یه‌ک له چالاکوانانی کوردی ڕۆژهه‌ڵات پاش خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌و شه‌پۆلی له‌سێداره‌دانانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران دژی جودابیرانی کورد ده‌یکات، به تاوانی به‌ردباران کردنی کونسوڵخانه‌ی ئێرانی له هه‌ولێر ده‌ستگیرکراون.
هێمن سه‌یدی، نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵێت یه‌کێک له هۆکاره‌کانی بێده‌نگی ژماره‌یه‌ک له لایه‌نه سیاسیه کوردیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و به‌ستراوه‌ییه جوگرافیاییه‌ی نزیکه‌ی 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر لایه‌نه‌کان دووچاری هاتوون له باشوری کوردستان که وه‌ک ده‌ڵێت ئێستا گۆڕاوه بۆ به‌ستراوه‌یی سیاسی.
به‌ڕێز سه‌یدی ده‌شڵێت ڕه‌وشی هه‌ره ناخۆش شان به شانی دابڕانی لایه‌نه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات له خه‌ڵکی خۆیان ئه‌و دابڕانانه‌یه له خۆیان و ته‌نانه‌ت ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی خۆشیان هه‌یانبوو ئێستا ئه‌وه‌شیان له‌ده‌ستداوه.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ هێمن سه‌یدی، نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: