Accessibility links

مێزگرد: کوشتنی ڕۆژنامه‌وانان له‌ ژینگه‌ی دیموکراسیدا


ئاڵا له‌تیف - نیاز عه‌بدوڵا
ئاڵا له‌تیف - نیاز عه‌بدوڵا
له‌ ساڵی 2003 دا بوو هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌ نێوه‌نده‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا به‌ عێراقه‌که‌ی تر ناودێر ده‌کرا، یانیش ده‌گوترا ئه‌و هه‌رێمه‌ ده‌بێته‌ نمونه‌یه‌ک بۆ ناوچه‌کانی تری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

به‌ڵام ئه‌و ڕه‌وش و هه‌ل و مه‌رجانه‌ی له‌و هه‌رێمه‌دا هه‌ن وه‌ک زۆرێک له‌ چاودێر ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن نابنه‌ پاڵپشت بۆ ئه‌و جۆره‌ ڕاگه‌یاندنانه‌.

له‌هه‌ر جوگرافیایه‌کی ئه‌م گۆی زه‌ویه‌دا بێت، کوشتنی مرۆڤ بێ هیچ چه‌ندوچونێک تاوانێکه‌ هیچ پاساوێک هه‌ڵناگرێت، به‌ڵام کوشتنی ڕۆژنامه‌وانێک ده‌بێته‌ ده‌یان تاوان به‌رامبه‌ر مرۆڤ و به‌رامبه‌ر ئازادیه‌کانیش.

کاوه‌ گه‌رمیانی، سه‌رده‌شت عوسمان، سۆران مامه‌حه‌مه‌
کاوه‌ گه‌رمیانی، سه‌رده‌شت عوسمان، سۆران مامه‌حه‌مه‌

دوێنێ سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ و سه‌رده‌شت عوسمان و ئه‌مڕۆش کاوه‌ گه‌رمیانی ده‌کوژرێن.

له‌و نێوه‌نده‌شدا ده‌یان و بگره‌ سه‌دان هێرش کراونه‌ته‌ سه‌ر ڕۆژنامه‌وانان، مافه‌ بنچینه‌ییه‌کانیان پێشێل کراون و که‌چیش هێشتاش باس له‌ دیموکراسی و مافه‌ سیڤیڵیه‌کان ده‌کرێن.


میوانه‌کانی مێزگرد:
نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان نیاز عه‌بدوڵا
نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان ئاڵا له‌تیف

کوشتنی ڕۆژنامه‌وانان به‌ تایبه‌تی و مرۆڤیش به‌ گشتی ئه‌گه‌ر لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی و دادگایی کردنێکی ئازادی به‌دوادا نه‌یه‌ت و تاوانباران سزای یاسایی خۆیان وه‌رنه‌گرن ئه‌وا ڕه‌هه‌نده‌کانی پشت ئه‌و کوشتنانه‌ گه‌وره‌ و گه‌وره‌ تر ده‌بن و ڕێک ده‌بنه‌ پرۆسه‌یه‌ک بۆ له‌ گۆڕ نانی سه‌روه‌ری یاسا و پێنوسه‌کان و ئه‌و لاپه‌ڕانه‌ی ده‌بنه‌ ڕێگایه‌ک بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕاستیه‌کان.

له‌مڕۆی ئه‌و هه‌رێمه‌دا خه‌ڵک ژیان و پاراستنی ژیان و پارێزراوی به‌ها مرۆڤیه‌کانی ده‌وێت نه‌ک باڵه‌خانه‌ به‌رزه‌کان و ئه‌و پڕۆژانه‌ی هیچ که‌لێنێکی ژیانیان بۆ پڕ ناکه‌نه‌وه‌.
به‌ڵێن ساڵح میوانداری مێزگرده‌که‌یه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه‌:
please wait

No media source currently available

0:00 0:18:19 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG