ڕه‌وشی ئه‌مڕۆی شاری که‌رکوک ئارامه وه ده‌کرێت بگوترێت هه‌موو شتێک گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر باری ئاسایی خۆی وه‌ک ژه‌نه‌راڵ سه‌رحه‌د قادر له هێزی پۆلیسی که‌رکوک ده‌ڵێت.
هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه‌یان به‌وه کردووه که زانیاری پێشوه‌خت هه‌بوون سه‌باره‌ت به‌و هێرشه تێرۆرکاریهی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ناو شاری که‌رکوک. له لێدوانه‌که‌یدا بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ژه‌نه‌راڵ سه‌رحه‌د قادر ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌و جۆره زانیاریه هه‌بێت ئه‌وا ده‌بێت له باره‌گای ده‌زگای هه‌واڵگری عێراقیدا بووبێت، به‌ڵام بۆخۆی هیچ شتێکی وه‌های نه‌بینیوه که ئه‌و زانیاریانه پشتڕاست بکاته‌وه.
ئه‌م گه‌وره کاربه‌ده‌سته‌ی هێزی پۆلیس له پارێزگای که‌رکوک ده‌ڵێت تێرۆریستان به‌رنامه‌ڕێژی خۆیان ده‌که‌ن به‌ر له هێرشه‌کانیان و خه‌ڵکی خاوه‌ن ئه‌زموون به‌و کاره تێرۆریستیانه هه‌ڵده‌ستن، هه‌ر بۆیه نابێت به چاوێکی که‌م سه‌یری تێرۆریستان بکرێت و ده‌شڵێت ڕێکخراوه تێرۆریستیه‌کان هێزیان هه‌یه و ئه‌و تێرۆریستانه که دێن بڕیاریان داوه نه‌گه‌ڕێنه‌وه و بکوژرێن.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، ژه‌نه‌راڵ سه‌رحه‌د قادر نیگه‌رانی خۆی ده‌رده‌بڕێت له‌و ململانێ سیاسیه‌ی له‌ناو که‌رکوکدا دروست بووه و ده‌ڵێت "زۆر دڵ گرانم به‌و ڕه‌وشه و ئێمه خه‌ڵکی ئاسایشین کار بۆ پاراستنی ئاسایشی شاری که‌رکوک ده‌که‌ین و ئه‌وه‌ی له ڕووی سیاسیه‌وه ده‌کرێت شتێکی زۆر خراپه".
ژه‌نه‌راڵ سه‌رحه‌د نکوڵی له‌و هه‌واڵانه‌ش ده‌کات که هه‌ندێک له ماڵپه‌ڕه‌کان به‌ناوی ئه‌وه‌وه بڵاویان کردۆته‌وه گوایه خراپ دابه‌زیوه‌ته سه‌ر هێزی دژه تێرۆر و ده‌شڵێت هه‌رگیز شتی وه‌ها نه‌بووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: