کۆمیسیۆنی مافه‌کانی مرۆڤ سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌ڵگه‌کانی کۆکردۆته‌وه که گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی سوریا و به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی وڵاته‌که‌ش گومانبارن به ئه‌نجامدانی تاوانی دژه مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگیش.
مه‌ئمون خه‌لیفه که‌سایه‌تی ئۆپزسیۆنی سوریا ده‌ڵێت هیوادارن ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی یوئێن سه‌ره‌تایه‌ک بێت بۆ گۆڕانکاری بنچینه‌یی له سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌ییدا و له سه‌روی هه‌موشیانه‌وه وڵاته سه‌ره‌کیه‌کان که کاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر ئاڕاسته‌ی ڕژێمی سوریادا.
به‌ڕێز خه‌لیفه ده‌شڵێت وه‌ها له به‌شداری ڕژێمی سوریا ده‌ڕوانن له کۆنفرانسی ژنێڤ2دا که هه‌نگاوێکی تاکتیکی حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌ده و ته‌نها بۆ به‌ده‌ستهێنانی زیاتری کاته تا ڕژێمی سوریا ڕه‌وایی خۆی نۆژه‌ن بکاته‌وه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ مه‌ئمون خه‌لیفه که‌سایه‌تی ئۆپزسیۆنی سوریا، به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: