ڕوانینه‌کان له‌سه‌ر کۆنفرانسی ژنێڤ 2 جۆراوجۆرن و هه‌ندێک وه‌ها لێی ده‌ڕوانن له به‌رژه‌وه‌ندی ڕژێمی سوریادا ده‌بێت و هه‌ندێکیش له‌وبڕوایه‌دان ئه‌نجامێکی ئه‌وتۆی نابێت.
ده‌مڕاستی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی ڕۆژئاوای کوردستان ده‌ڵێت ئه‌و کۆنفرانسه‌ی ژنێڤ گرنگه و ده‌شڵێت له‌وبڕوایه‌دا نییه له به‌رژه‌وه‌ندی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا بکه‌وێته‌وه به‌ڵکو وه‌ک ده‌ڵێت کۆنفرانسێکه بۆ ئاینده‌ی سوریا و بۆ سودی گه‌لی سوریا ده‌بێت.
شێرزاد ئێزدی ده‌ڵێت ڕه‌وشی سوریا ئاڵۆزه و زۆر دۆسێی هه‌رێمی هه‌ن تێکه‌ڵاوی بوون و گه‌یشتۆته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی بگوترێت چی دی وه‌ک دۆسێیه‌کی سوریایی نه‌ماوه و وه‌کو مه‌یدانێکی یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی کێشه‌کانی ناوچه‌که و کێشه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانیشی لێهاتووه.
به‌ڕێز ئێزدی ده‌شڵێت کۆنفرانسه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی ژنێڤ جادوی نییه هه‌ر که کۆنفرانسه‌که کرا ده‌سبه‌جێ کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بن، به‌ڵام وه‌ک هه‌نگاوێکی به‌رایی بۆ هێنانه ئارای چاره‌سه‌ریه‌کی سیاسیانه شتێکی باشه.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ شێرزاد ئێزدی ده‌مڕاستی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی ڕۆژئاوای کوردستان کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: