جارێکی تریش لایه‌نی سه‌دریه‌کان دژی هه‌وڵه‌کانی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ده‌وه‌ستنه‌وه تا گه‌ڕی سێهه‌می پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری به‌ده‌ست بێنێته‌وه له پاش هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌که‌ی عێراق له ساڵی 2014 دا.
ئه‌مجاره‌یان موقته‌دا ئه‌لسه‌در سه‌رۆکی سه‌دریه‌کان ده‌ڵێت ته‌نانه‌ت کۆماری ئیسلامی ئێرانیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه مالیکی پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری وه‌ربگرێته‌وه.
شێخ فاتح داراغایی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت تاکڕه‌ویه‌کانی مالیکی هاوڕایی له نێو زۆرێک له لایه‌نه عێراقیه‌کاندا دروستکردووه و ده‌شڵێت به‌دووری نازانێت ئه‌و ڕایه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌و هاوڕاییه‌ی لایه‌نه عێراقیه‌کانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت.
شێخ داراغایی ده‌شڵێت پێی وه‌ها نییه حوسه‌ین شه‌هرستانی ئه‌ڵته‌رناتیڤێکی به‌هێز بێت ئه‌گه‌ر هاتوو له‌پاش هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ساڵی داهاتووی عێراقدا نوری ئه‌لمالیکی پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری بۆ سێهه‌م جار وه‌رنه‌گرته‌وه.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ شێخ فاتیح داراغایی کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: