بڕیاره وه‌زیری وزه‌ی توركیا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به‌سه‌ردانێك بگاته به‌غدا به‌مه‌به‌ستی وتووێژکردن سه‌باره‌ت به گرێبه‌سته‌کانی نه‌وت له نێوان هه‌رێمی کوردستانی عێراق و تورکیا.
ئۆفیسی جێگری سه‌ره‌ك وه‌زیری عێراق بۆ كاروباری وزه باسی له‌و سه‌ردانه‌ی وه‌زیری وزه‌ی تورکیا کردووه و له ڕاگه‌یاندنه‌که‌شیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه که له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ حوسه‌ین شه‌هرستانی و له‌گه‌ڵ نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراقیشدا کۆده‌بێته‌وه.
دکتۆر سیروان ئه‌حمه‌د قادر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت ئه‌م سه‌ردانه‌ی وه‌زیری وزه‌ی تورکیا به مه‌به‌ستی هێورکردنه‌وه‌ی ناڕه‌زاییه‌کانی به‌غدایه له به‌رامبه‌ر ئه‌و گرێبه‌سته نه‌وتیانه‌ی باس ده‌کرێن و ده‌شڵێت تورکیا ده‌خوازێت ڕه‌وشی په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ به‌غدادا ئارام بێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر سیروان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات ئه‌گه‌ر له‌ناو لایه‌نه سیاسیه‌کانی تری عێراقیشدا ناڕه‌زایی هه‌بن به‌رامبه‌ر به‌و گرێبه‌ستانه ئه‌وا نوری ئه‌لمالیکی ناتوانێت سودیان لێوه‌ربگرێت چونکه وه‌ک ده‌ڵێت له ڕووی ده‌ستوریه‌وه ئه‌و گرێبه‌ستانه ته‌واون و مالیکیش هه‌موو کارته‌کانی خۆی له‌ده‌ست داوه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: