خوێندنه‌وه‌ی جۆراوجۆر بۆ په‌یوه‌ندیه‌کانی به‌غدا و ئانکه‌ره ده‌کرێت، هه‌ندێک به پشت به‌ستن به لێدوانه‌کانی کاربه‌ده‌ستانی هه‌ردوو لا، وه‌هایان لێک ده‌دایه‌وه ئه‌م دۆستایه‌تیه له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شه، هه‌ندێکیش به په‌یوه‌ندیه‌کی لاسه‌نگ سه‌یری ده‌که‌ن و له‌وبڕوایه‌دان تاکتیکێکی تورکیایه و که‌میش نین ئه‌وانه‌ی ڕایان وایه نه‌وت و گرێبه‌سته نه‌وتییه‌کان سه‌نگی مه‌حه‌کی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌یه.
نه‌وت ده‌بێته خێر و بێری په‌یوه‌ندیه‌کانیان، یان ده‌بێته هۆکارێک بۆ دابڕانیان.
ده‌نگ بڵاوه که له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ تورکیا سه‌ره‌ک وه‌زیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق کۆنتراکتی نه‌و‌تی بایی چه‌ندان ملیار دۆلاری له‌گه‌ڵ ئانکه‌ره‌دا مۆرکردووه، هه‌رچه‌نده هێشتا به فه‌رمی ئه‌و کۆنتراکتانه پشتڕاست نه‌کراونه‌ته‌وه، به‌ڵام حکومه‌تی عێراق به فه‌رمی به نافه‌رمیانه‌ش ناڕه‌زایی خۆی به‌رامبه‌ر هه‌نگاوێکی له‌و شێوه‌یه ده‌ربڕیوه.
ئایا هه‌ر نه‌وت فاکته‌ری په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ولێر و ئانکه‌ره‌یه؟
له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و ئانکه‌ره ئایا هه‌ر نه‌وت فاکته‌ره سه‌ره‌کیه‌که‌یه بۆ په‌یوه‌ندیه‌کان و هه‌م بۆ قه‌یرانه‌کانیش؟
به‌ڵێن ساڵح له‌سه‌ر کاریگه‌ریه‌کانی نه‌وت له ڕه‌وشی په‌یوه‌ندیه‌کاندا ئه‌م مێزگرده‌ی ئاماده کردووه.
میوانه‌کانی مێزگرد:
دکتۆر سه‌ردار قادر، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی.
نوسه‌ر و ڕۆژانامه‌وان شوان موحه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌ری ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی سپی.
پێشتر ئانکه‌ره نه‌ک هه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێسته‌کانی کوردی عێراقدا نه‌بوو، به‌ڵکو له‌به‌ر هۆکاری جیاجیاش زۆر جاران سنوره‌کانی خۆی به‌ڕووی کورده‌کانی عێراقدا داده‌خست و ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت چه‌ند بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی خۆی له‌ناو سنوره‌کانی باکوری هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا هێشتۆته‌وه و ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی سه‌ربازی تورک و چه‌کی قورس و سوکیشیان تیادایه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه: