ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی سوریا ده‌ڵێت هێزه‌کانی حکومه‌ت ده‌سـتیان به‌سه‌ر شـارۆچکه‌یه‌کی خۆرئاوای وڵات گرتووه‌ته که هاوسنووره له‌گه‌ڵ لوبناندا، ئه‌مه‌ش به هه‌فته‌یه‌ک دوای ئه‌وه‌ی چه‌کدارانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا کۆنترۆڵیان کردبوو.
له‌م باره‌یه‌وه ده‌سته‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی بنکه له به‌ریتانیا هه‌واڵه‌که‌ی پـشـتڕاست کرد و گوتی هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا کۆنترۆڵی شـارۆچکه‌ی دێر عه‌تیـیه‌یان کردووه که نزیکه‌ی یه‌ک له‌سه‌ر سێی دانیشـتوانه‌که‌ی کرسـتیانن.
جێی ئاماژه‌یه هێزه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د له‌م مانگه‌دا ده‌سـتیان به هێرشێـک کرد له ناوچه‌ی قه‌له‌مونی باکوری دیمه‌شقی پایته‌خت و هاوسنووری لوبنان، وه‌ک هه‌وڵێـک بۆ ڕێگرتن له هاتنی شه‌ڕوانان له وڵاتی لوبنانه‌وه بۆ ناو سوریا.
هه‌فته‌ی ڕابردوو هێزه‌کانی به‌شـار ئه‌سه‌د شـارۆچکه‌ی قاڕه‌یان گرته‌وه که گه‌وره‌ترین شـارۆچکه‌یه له ناوچه‌که‌دا. ڕۆژێـک دواتر چه‌کدارانی ئۆپـۆزسیۆنیش لای خۆیانه‌وه هێرشێـکیان ئه‌نجامدا و ده‌سـتیان گرت به‌سه‌ر دێر عه‌تیـیه که له قاڕه‌وه نزیکه.