ده‌سه‌ڵاتدارانی بولگاریا ده‌ڵێن ده‌ستیان کردووه به دروستکردنی به‌ربه‌ستێکی 30 کیلۆمه‌تری له‌سه‌ر سنوره 274 کیلۆمهتریهکهی له‌گه‌ڵ تورکیادا وه‌ک هه‌وڵێک بۆ ڕاگرتنی کۆچبه‌ری نایاسایی.
وه‌زیری به‌رگری بولگاریا ئه‌مڕۆ 5شه‌ممه گوتویه‌تی ئه‌و به‌ربه‌سته 3 مه‌تر به‌رزه‌ی ده‌ست به دروستکردنی کراوه وه‌ها پێشبینی ده‌کرێت تا مانگی دووی داهاتوو ته‌واو ببێت.
ئه‌م به‌ربه‌سته له‌و ناوچه‌یه‌ی سنوردا دروست ده‌کرێت که دارستانه و به‌رز و نزمی زۆری تیادایه و ڕێژه‌ی بینین تیایدا زۆر سنورداره.
ده‌سه‌ڵاتدارانی بولگاریا ئه‌و گوناهبارکردنانهشیان ڕه‌تکردۆته‌وه که مه‌به‌ست له دروستکردنی ئه‌و به‌ربه‌سته سنوریه بۆ ڕێگه‌گرتن بێت له په‌نابه‌رانی سوریا و وڵاتانی تری شه‌ڕیان تیادایه و ده‌یانه‌وێت بگه‌نه ئه‌وروپا.
بولگاریا ژماره‌یه‌کی زۆری کۆچبه‌ران بۆی ده‌چن به شێوه‌یه‌ک زۆر زیاتره له توانایی وڵاته‌که.