کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمبدا له ناوه‌ڕاستی عێراق به‌لانی که‌م 5 که‌س کوژراون و هه‌روه‌هاش زیاتر له 15 که‌سیش بریندارن.
کاربه‌ده‌ستێکی پۆلیس ده‌ڵێت یه‌کێک له بۆمبه‌کان به ده‌سته‌یه‌کی چاودێری هێزه‌کانی دژ به تۆڕه تێرۆرکاریه‌که‌ی ئه‌لقاعیده‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه له ناوچه‌ی تارمییه و له‌و ڕووداوه‌دا 3 که‌س کوژراون و 7 که‌سیش بریندارن.
تارمییه شارۆچکه‌یه‌کی سوننه‌کانه و پێشتریش مۆڵگایه‌کی یاخیبوانی عه‌ره‌بی سوننه بوو له نزیک به‌غدای پایته‌خته‌وه.
توندڕه‌وان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌کانی ڕابوون به خائین داده‌نێن. وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌م ئه‌نجومه‌نانه‌ی دامه‌زراند له ده‌مێکدا که یاخیبوون له عێراقدا له‌وپه‌ڕیدا بوو.
کاربه‌ده‌ستێکی تری پۆلیس ده‌ڵێت بۆمبه‌که‌ی تر له بازاڕێکی شه‌قامی فه‌له‌ستین له به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و دوو که‌س کوژراون و به‌لانی که‌م 8 که‌سیش بریندارن.
کارمه‌ندانی ته‌ندروستی له هه‌ردوو ناوچه‌که به‌ومه‌رجه‌ی ناویان نه‌هێنرێت ژماره‌ی زیانه گیانیه‌کانیان بۆ ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس پشتڕاست کردۆته‌وه.