سه‌رۆکی ئێران حه‌سه‌ن ڕوحانی ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی کاره‌کانی پـیتاندنی یۆرانیۆمی خۆی ڕاناگرێت، به‌ڵام هاوکات به‌ڵێنیش ده‌دات په‌یوه‌ندیـیه‌کی به سوودی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌بێت.
ڕوحانی ڕۆژی چوارشه‌ممه به ته‌له‌فیزیۆنی فه‌رمی وڵاته‌که‌ی گوت ئێران مافی پـیتاندنی یۆرانیۆمی هه‌یه و هه‌رگیز ئه‌و کاره ڕاناگرێت و هه‌ر به‌رده‌وامیش ده‌بێت. گوتیشی ئه‌وه هێڵی سووری ئه‌وانه و ئیدی هه‌ندێـک هه‌بن پـێـیان خۆشبێت یان ناخۆش بێت.
ئه‌م لێـدوانه‌ی ڕوحانی چه‌ند ڕۆژێـک پاش ئه‌وه هات که ئێران و پـێـنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌یـیه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا ڕێـکه‌وتنێـکی کاتیـیان له ژنێڤ مۆرکرد بۆ سنووردارکردنی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران له به‌رامبه‌ر سووکردنی هه‌ندێـک له سزاکانی سه‌ری.
به‌پـێی ئه‌م ڕێـکه‌وتنه شه‌ش مانگیـیه، ئێران بۆی هه‌یه به‌رده‌وام بـبێت له پـێتاندنی یۆرانیۆم هه‌تا ئاسـتی نزیکه‌ی 5%، واته ئه‌و ئاسته‌ی بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ئه‌لیکتریک ده‌ست ده‌دات. هه‌روه‌ها ده‌بێت ئێران ئه‌و بڕه یۆرانیۆمه‌ی خۆی نه‌هێڵێت که هه‌تا ئاسـتی 20% پـیتێنراوه. ئه‌م ئاسته ده‌شێت بۆ توێژینه‌وه‌ی پـزیشکی به‌رکاربهێنرێت، به‌ڵام له هه‌مان کاتیشـدا هه‌نگاوێـکی یه‌که‌مه به ئاڕاسته‌ی پـیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ئه‌و ئاسـته‌ی بۆ دروسـتکردنی بۆمبی ناو‌کی پـێویسته.