سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما داکۆکی کرد له‌و ڕێـکه‌وتنه‌ی له نێوان زلهێزانی جیهان و ئێران مۆرکراوه بۆ کۆنترۆڵکردنی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئه‌و وڵاته، ده‌ڵێت شتێـکی ڕاسته بۆ به‌دیهێنانی ئاسایش و ئارامی.
کاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیل و ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی کۆنگرس ڕه‌خنه‌یان له به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕێـکه‌وتنه هه‌یه و ده‌ڵێن ڕێـگه به ئێران ده‌دات به‌شێـکی زۆری به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی بهێڵێته‌وه و له‌گه‌ڵیدا ڕێگه ده‌دات ژماره‌یه‌کی زۆری سـزاکان سووک بکرێن.
سه‌رۆک ئۆباما شه‌وی دووشه‌ممه له لۆس ئه‌نجلس گوتی ته‌نانه‌ت له پاش ئه‌م ڕێـکه‌وتنه‌ش هه‌موو بژاره‌کان له‌به‌ر ده‌ستدان بۆ مسۆگه‌رکردنی ئه‌وه‌ی ئێران نابێته خاوه‌نی چه‌کی ناو‌کی.
موعته‌به‌ر شیروانی له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕاپـۆرتێـکی له‌م باره‌یه‌وه ئاماده‌کردووه.