قه‌ته‌ر و کوه‌یت چوونه پاڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌سـتخۆشیان له ڕێـکه‌وتنی ناو‌کی نێوان ئێران و زلهێزانی جیهان کردووه، هاوکات ئیسرائیل ڕه‌خنه‌ی له به‌رامبه‌ر ڕێـکه‌وتنه‌که هه‌یه.
به‌پـێی ئه‌و ڕێـکه‌وتنه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه که له ژنێڤ مۆرکرا، ده‌بێت ئێران کاره‌کانی پـیتاندنی یۆرانیۆم سنوورداربکات و بونیادنانی ڕیاکته‌ری ناو‌کی خۆی ڕابگرێت و له به‌رامبه‌ردا به‌شێـک له سـزا نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کانی سه‌ر ئێران سووک بکرێن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر له به‌یانـنامه‌یه‌کدا له دره‌نگانێـکی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ده‌سـتخۆشی له‌و ڕێـکه‌وتنه کرد و به هه‌نگاوێـکی به‌ره‌و دڵنیابوون له ئاشـتی و سه‌قامگیری ئاسایش له هه‌رێمه‌که‌دا ناودێری کرد. پاشان داوای کرد ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بکرێته ناوچه‌یه‌کی بێ چه‌کی ناو‌کی.
کوه‌یتیش لای خۆیه‌وه پـێشـوازی له ڕێـکه‌وتنه‌که کرد و خالید جارڵـڵا بریکاری وه‌زیری ده‌ره‌وه به ئاژانسی دهنگوباسی کونای فه‌رمی وڵاته‌که‌ی گوت ئه‌و ئومێده‌واره ڕێـکه‌وتنێـکی هه‌میشه‌یی بێته ئاراوه بۆ نه‌هێشـتنی ئاڵۆزی له هه‌رێمه‌که‌دا.