لۆران فابیۆس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسـا ده‌ڵێت ڕه‌نگه مانگی داهاتوو یه‌کێـتی ئه‌وروپا هه‌ندێـک له سزاکانی سه‌ر ئێران لابه‌رێت، به‌ڵام لابردنه‌که سنووردارده‌بێت و بۆی هه‌یه دووباره بسهپـێنرێنهوه.
فابیۆس ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند، واته ڕۆژێـک پاش ڕێـکه‌وتنی ئێران له‌گه‌ڵ پـێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌یـیه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر سنووردارکردنی کاره‌کانی پـیتاندنی یۆرانیۆم له لایه‌ن ئێرانه‌وه و هه‌روه‌ها ڕێگه‌دان به پـشـکنینی زیاتری داموده‌زگا ناوکیـیه‌کانی له به‌رامبه‌ر سووکردنی هه‌ندێـک له سزاکانی سه‌ری.
جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕۆژی یه‌کشه‌ممه گوتی حکومه‌ته‌که‌ی ده‌سـت ده‌کات به جێبه‌جێـکردنی ئه‌و خاڵانه‌ی له‌سه‌ری ڕێـکه‌وتوون له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو و ڕه‌نگه به‌ر له کۆتایی ئه‌مسـاڵ بکرێن. گوتیشی ناکرێت هه‌موو داواکاریـیه‌کان له ڕۆژێـکدا ئه‌نجام بدرێن.
پاشان زه‌ریف ئاماژه‌ی به لاوازی ڕێـکه‌وتنه‌که کرد که له پاش چه‌ندین مانگ له وتووێژکردن پــێی گه‌یشـتوون، گوتی هه‌موو ئه‌و کارانه‌ی ئێمه ده‌یکه‌ین بۆ دروسـتکردنی متمانه‌یه و ده‌کرێت لێی پاشگه‌ز بـبینه‌وه و ئه‌وانیش ده‌توانن به خێرایی پاشگه‌ز بـبنه‌وه. گوتیشی هیوادارن پـێویست نه‌کات ئه‌و کاره بکه‌ن.