له‌شـکری لیبیا له شـاری بنغازی داوای له هه‌موو سه‌ربازه‌کانی کردووه به په‌له په‌یوه‌ندی به یه‌که‌کانیانه‌وه بکه‌ن، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی پـێـکدادان له نێوان هێزی ئه‌لساعیقه‌ی سه‌ر به له‌شـکری لیبیا و کۆمه‌ڵی چه‌کداری ئه‌نسار ئه‌لشه‌ریعه‌ی سه‌له‌فی ڕوویدا و له ئاکامدا 9 که‌س کوژران و 50 که‌سی دیکه برینداربوون.
عه‌قید عه‌بدوڵڵا ئه‌لسعیتی سه‌رۆکی ژوری ئۆپه‌راسیۆنه ئاسایشیـیه‌کان له شـاری بنغازی داوای له سه‌ربازان کرد به په‌له په‌یوه‌ندی به بنکه‌کانیانه‌وه بکه‌ن، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا به تاوانی هه‌ڵاتن له سه‌ربازی دادگایی ده‌کرێن.
عه‌قیدی میلود ئه‌لزوی گوته‌بێژی هێزی تایبه‌ت و ئه‌لساعیقه‌ی سه‌ر به له‌شـکری لیبیا گوتی شه‌ڕه‌کان له به‌ره‌به‌یانیه‌وه ده‌سـتیپـێـکرد پاش ئه‌وه‌ی هێزێـکی گه‌ڕۆکیان له ناوه‌ندی شـاره‌که له نزیک باره‌گای کۆمه‌ڵی ئه‌نسار ئه‌لشریعه لێی درا.
له لایه‌کی دیکه ئه‌ندامی کۆنگره‌ی نیشـتیمانی لیبیا تۆفیق ئه‌لشهێبی به ڕادیۆی سه‌وای گوت هاتنی کۆمه‌ڵی چه‌کداری توندڕه‌و بۆ شاره‌که وایکرد له‌شـکری لیبیا بچێته ناو شه‌ڕه‌که‌وه، بۆیه وا ئه‌و کۆمه‌ڵه توندڕه‌وانه ده‌سـتیانکردووه به کشـانه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی شـار.