Accessibility links

ساڵح موسلم: شه‌ڕ دژی ئێمه‌ به‌رپا ده‌کرێت و ئێمه‌ شه‌ڕی هیچ لایه‌ک ناکه‌ین


ساڵح موسلم
ڕۆژنامه‌کانی تورکیا نوسیویانه‌ ساڵح موسلم هاوسه‌رۆکی پارتی یه‌کێتی دیموکراتی کورد (په‌یه‌ده‌) ئاماده‌بوونی خۆی ده‌ربڕیوه‌ بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ تورکیادا.

هاوسه‌رۆکی په‌یه‌ده‌ ده‌ڵێت سنورێکی دورو درێژ له‌ نێوان کوردستانی سوریا و تورکیادا هه‌یه‌ و کۆبونه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی تورکیادا کارێکی ئاساییه‌ چونکه‌ تا ئێستاش تورکه‌کان تێگه‌یشتنێکی هه‌ڵه‌یان هه‌یه‌ و وه‌ک ده‌ڵێت له‌ ئێمه‌ تێناگه‌ن.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ ده‌خیلی شه‌مۆ ، ساڵح موسلم ده‌شڵێت تورکیا ترس و نیگه‌رانیشی هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی کاتی له‌ ڕۆژئاوای کوردستان و سه‌ردانه‌که‌ش به‌ مه‌به‌ستی وتووێژکردنه‌ له‌سه‌ر ئه‌و دۆسێیه‌ و دۆسیکانی وه‌ک جم و جۆڵی تێرۆریستان و ئه‌و شه‌ڕه‌ی له‌گه‌ڵ کوردی سوریادا ده‌یکه‌ن.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:
please wait

No media source currently available

0:00 0:06:49 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG