له‌م دوایـیانه چه‌ند حاڵه‌تێـکی کوشتن له شـاری سلێمانی ڕوویاندا و بوونه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی دانیشتوانی شاره‌که.
یه‌حیا به‌رزنجی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه و تیایدا ده‌ڵێت ئه‌و نائارامیـیانه هه‌تا ڕاده‌یه‌ک ئاشـته‌وایی کۆمه‌ڵایه‌تی تێـکداوه به جۆرێـک گله‌یی و گازنده‌یی خه‌ڵـک گه‌یشـتووه‌ته ڕاده‌ی بێزاری، وه هاونیشـتیمانیان نایانه‌وێت شاره‌که‌یان سلێمانی بـبێت به ژێر باری ئه‌و هه‌موو هه‌واڵه ناخۆشانه‌ی ڕۆژانه له میدیاکانه‌وه بڵاوده‌بنه‌وه.
به‌ڵام دکتۆر به‌ختیار شاوه‌یس بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان له وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ سه‌ڵاح پـیرۆتی له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ڕاسته ماوه‌یه‌که هه‌ندێـک حاڵه‌ت له شـاری سلێمانیدا ڕوویانداوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌راورد بکرێت له نێوان سلێمانی له‌گه‌ڵ شـاره‌کانی دیکه‌ی عێراق و ته‌نانه‌ت زۆر ناوچه‌ی دیکه‌ی هه‌رێمی کوردسـتانیش، ئه‌وا ئارامی له سلێمانی زیاتره.