ئێران و شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهان ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌چنه ڕۆژی سێـیه‌می وتووێژه‌کانیان له ژنێڤ که به مه‌به‌سـتی گه‌یشتن به ڕێـکه‌وتنێـکی کاتی به‌ڕێوه‌ده‌چن بۆ سنووردارکرنی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران له به‌رامبه‌ر سووککردنی سـزاکانی سه‌ر ئه‌و وڵاته.
دیپـلۆماتانی له هه‌ردوو لایه‌نی وتووێژکار گوتوویانه هه‌ندێـک پـێـشکهوتن له وتووێژه‌کانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه بهدهسـتهاتوون، به‌ڵام هێشـتا بابه‌تی سه‌ره‌کی ماون که ناکۆکیـیان له‌سه‌ره. وه‌ها پـێده‌چێت مه‌سه‌له‌ی ڕێگه‌دان به به‌رده‌وامبوونی ئێران له کاره‌کانی پـێتاندنی یۆرانیۆم خاڵی سه‌ره‌کی ناکۆکیـیه‌کان بێت. هه‌روه‌ها ده‌ڵێن ئاسـتی سووکردنی سـزاکانیش بۆخۆی جێی ناکۆکیـیه.
له‌وه‌تای ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه جه‌واد زه‌ریڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران محه‌مه‌د و کاثرین ئاستۆن به‌رپـرسی سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا چه‌ندین جار کۆبوونه‌ته‌وه بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر ناکۆکیـیه‌کان.
ئاژانسی IRNA ی فه‌رمی ئێران له زاری عه‌باس عه‌راقچی ئه‌ندامی شـاند‌ی ئێرانی له ژنێڤ که بۆخۆی جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه، بڵاویکرده‌وه ئێران سووره له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی مافی خۆی له پـیتاندنی یۆرانیۆمدا.
هه‌رچه‌نده یۆرانیۆمی پـیتێنراو له ده‌زگاکانی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ئه‌لیکتریک وه‌ک سووته‌مه‌نی به‌کارده‌هێنرێت، به‌ڵام ده‌کرێت بۆ دروسـتکردنی بۆمبی ناوکیش سوودی لێوه‌ربگیرێت.