عه‌ره‌بسـتانی سعودیه ده‌ڵێت ڕۆژی چوارشه‌ممه له نزیک سـنووره‌کانی عێراق و کوه‌یت 6 گولـله خومپاره له نزیک ناوه‌ندێـکی سـنووری که‌وتووه، به‌ڵام هێچ زیانێـکیان لێ نه‌که‌وتووه‌ته‌وه.
عه‌مید محه‌مه‌د ئه‌لغامدی گوته‌بێژی هێزه‌کانی پاسه‌وانی سنووری سعودیـیه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه هه‌واڵه‌که‌ی ڕایگه‌یاند و گوتی گولـله خومپاره‌کان له ناوچه‌یه‌کی چۆڵه‌وانی که‌وتوون له نزیک ناوه‌ندی ئه‌لعوجا له هه‌رێمی حه‌فر ئه‌لباتنی باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که.
ئه‌لغامدی گوتیشی له په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ به‌رپـرسـانی سـنووری وڵاتانی دراوسێ تاوه‌کو سه‌رچاوه‌ی هێرشه‌که بدۆزنه‌وه و ڕێوشوێنی پـێویست بگرنه‌به‌ر بۆ ڕێـگه‌گرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی هێرشێـکی له‌م جۆره.
له لایه‌کی دیکه‌وه واسق ئه‌لبه‌تات ڕێبه‌ری کۆمه‌ڵێـکی چه‌کداری شیعه‌ی عێراق ناسراو به (جه‌یش ئه‌لموختار) ، بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن لێـدوانی دا و به‌رپـرسیارێتی کۆمه‌ڵه‌که‌ی له هێرشه‌که ڕاگه‌یاند و گوتی ئه‌مه له به‌رامبه‌ر فه‌تواکانی ته‌کفیرکردن کراوه. هه‌ڕه‌شه‌شی کرد هێرشی دیکه له ناو خاکی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه به‌وه ناسراوه زۆر نزیکی ئێرانه و پـێشـتر چه‌ند جارێـک هێرشی کردبووه سه‌ر که‌مپه‌کانی موجاهیدی خه‌لقی ئۆپـۆزسیۆنی ئێران له عێراق.