کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له بازاڕێـکی شـارۆچکه‌ی سه‌عدیـیه‌ی پارێزگای دیاله ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لانی که‌م 30 که‌س کوژراون و زیاتر له 45 که‌سیش برینداربوون.
دوو کاربه‌ده‌سـتی پـۆلیس به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسیان گوتووه گه‌واهیده‌ران پـێـیان گوتوون پـێاوێـک به ماشێنێـکی پڕ سه‌وزه‌وه هاتووه و له بازاڕه‌که‌دا ڕاوه‌سـتاوه و داوای له کرێکاران کردووه سه‌وزه‌کان دابگرن و ئیدی بۆخۆی ڕۆیشـتووه و ته‌قینه‌وه‌که ڕوویداوه.
جێی ئاماژه‌یه ماوه‌یه‌که ته‌قینه‌وه و هێرشی خۆکوژی ناوچه‌ی سه‌عدیـیه‌ی گرتووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش دانیشـتوانه‌که‌ی تووشی ترس و دڵه‌ڕاوکێ کردووه. یه‌حیا به‌رزنجی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه.