کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی و له‌شـکری میسر ده‌ڵێن به‌یانی چوارشه‌ممه له باکوری ناوچه‌ی سینا خوکوژێـک به ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو خۆی به پاسێـکدا کێشـاوه که سه‌ربازی بۆ قاهیره ده‌گواسته‌وه و له ئاکامدا 11 که‌س کوژراون و 37 که‌سی دیکه برینداربوون.
به‌پـێی کاربه‌ده‌سـتان، سه‌ربازه‌کان له دوو پاسدا بووبوون و ته‌قینه‌وه‌که زیانیشی به پاسه‌که‌ی دیکه‌ش گه‌یاندووه.
ده‌شڵێن سه‌ربازه‌کان که له‌سه‌ر ڕێگای نێوان ڕه‌فه‌ح و عه‌ریش لێـیان درابوو، سه‌ر به فرقه‌ی 2ی له‌شـکری میسرن که له ئێسـتادا زۆربه‌ی ئه‌رکی شه‌ڕی کۆمه‌ڵه چه‌کداره ئیسلامیـیه توندڕه‌وه‌کانی ناوچه‌ی سینایان له‌سه‌ر شانه.