کاربه‌ده‌ستانی ئاسایش له یه‌مه‌ن ڕاده‌گه‌یه‌نن چه‌ند ژنێکیان به گومانی په‌یوه‌ندی به چه‌کدارانی ئه‌لقاعیده ده‌ستگیرکردووه. ئه‌م ده‌ستگیرکردنه له کاتێکدا بوو که ئۆپه‌راسیۆنێکی هێزی ئاسایشی له باشوری وڵاته‌که ئه‌نجام درا و 4 سه‌ربازی تیایدا کوژران.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه چه‌ند ژنێـک له شاری ئه‌لشه‌حر له هه‌رێمی حه‌زره‌مه‌وت ده‌ستگیر کران، پاش ئه‌وه‌ی ژنه‌کان له ماڵێـکدا به ئارپـیجی و کلاشینکۆف ته‌قه‌یان له هێزه ئاسایشیـیه‌کان کردبوو.
دواتر ژماره‌یه‌ک چه‌کداری پـیاو به سواری ماتۆرسکیله‌وه هاتوون و به‌شدارییان له شه‌ڕه‌که‌دا کردبوو و له ئاکامدا به‌لایه‌نی که‌م 4 سه‌رباز کوژران.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن له‌و بڕوایه‌دان ژه‌نه‌کان خه‌ڵکی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌بووبن. ده‌شڵێن به‌ره‌و سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن براون تاوه‌کو لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن.