له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق یه‌که‌م ڕۆژی دانوسـتاندنی پـێـکهێنانی کابینه‌ی هه‌شته‌می حکومه‌تی داهاتوو له سلێمانیـیه‌وه ده‌سـتیپـێـکرد. پارتی دیموکراتی کوردسـتان که خاوه‌نی 38 کورسیـیه، سه‌رۆک وه‌زیرانه‌که‌ی ئێسـتای نێچیرڤان بارزانی ڕاسپارد بکه‌وێته وتووێژ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی براوه‌ی هه‌ڵبژاردن.
سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه دێرینه‌که‌ی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان ده‌سـتیپـێـکرد و به دانیشتن له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کۆتایی به یه‌که‌م ڕۆژی دانوسـتاندنه‌کانی هێنا.
له پـرێس کۆنفرانسی نێوان نێچیرڤان بارزانی و به‌رهه‌م سـاڵح، ده‌رکه‌وت که له دانیشـتنه‌که‌دا زۆر شۆڕ نه‌بوونه‌ته‌وه بۆ ورده‌کاریـیه‌کان. سه‌ره‌تا نێچیرڤان بارزانی ئه‌وه‌ی به ڕۆژنامه‌نووسه‌کان وت که سه‌ره‌تا ڕاوێژکردن و ئاڵۆگۆڕکردنی بیروڕاکانه بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی نیشـتیمانی.
له لای خۆشیـیه‌وه به‌رهه‌م سـاڵح ئه‌وه‌ی خسته ڕوو که دانیشـتنه‌که ئه‌رێنی بووه.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌کو لایه‌نێـکی سه‌ره‌کی ئۆپـۆزسیۆن و براوه‌ی دووه‌می هه‌رێمی کوردسـتان وه‌ها چاوه‌ڕوان‌ده‌کرا کۆبوونه‌وه‌یه‌کی توند له‌گه‌ڵ شـانده‌که‌ی پارتیدا بکه‌ن، به‌ڵام پـرێس کۆنفرانسی نێوان نه‌وشیروان موسـته‌فا و نێچیرڤان بارزانی پـێچه‌وانه‌ی ئه‌و گۆشه نیگایانه بوو.