کاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن ژماره‌ی قوربانیانی هێرشه خۆکوژییه‌که‌ی له شوێنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ره‌کی نیشتیمانی له کابولی پایته‌خی ئه‌فغانستاندا ڕوویدا گه‌یشته 12 که‌س. هاوکات تالیبان به‌رپرسیارێتی هێرشه‌که‌ی دوێنی گرته ئه‌ستۆ که له نزیک شوێنی کۆبونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی داهاتووی ڕیش سپیان و پیاو ماقولانی ئه‌فغانستان ناسراو به (لۆیا جرگا) ڕوویدا.
له‌لایه‌کی تره‌وه کاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانی و ناتۆ ده‌ڵێتن له باشوری وڵاته‌که گوندنشینه‌کان 6 ته‌رمی سه‌ربڕاوی کۆنتراکته‌راکانی حکومه‌تیان دۆزیوته‌وه و ئه‌ندامێکی هاوپیمانی نێونه‌ته‌وه‌ی گیانی له‌ده‌ست دا له کاتێکدا ئۆتۆمبێله‌که‌ی دای به‌سه‌ر بۆمبێکی که‌نار ڕێگا.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ سادق سدیقی ڕایگه‌یاند له هێرشه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌دا هێرشبه‌ره‌که ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژکراوه‌که‌ی له خاڵی پشکنینی چوون بۆ شوێنی کۆبونه‌وه‌ی لۆیا جورگا ته‌قانده‌وه پاش ئه‌وه‌ی له‌لاین هێزه‌کانی ئاسیشه‌وه ڕاگیرابوو. ناوباراو گوتی سێ که‌س له کوژراوه‌کان ئه‌ندامی هێزی ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌فغانستان بوون و ئه‌وانی تریش که‌سانی سیڤیل بوون.
بڕیاره نزیکه‌ی 3 هه‌زار ڕیش سپی و پیاو ماقولی ئه‌فغانستان له هه‌فته‌ی داهاتوودا کۆببنه‌وه بۆ باسکردنی ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ره‌کانی ڕێگه‌دان به مانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک له هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پاش کشانه‌وی ته‌واوی هێزه نێونته‌وه‌ییکان له کۆتایی ساڵی 2014دا.