وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری له ڕۆژی چوارشه‌ممه یاسادانه‌رانی ئاگادارکرده‌وه که سزای نوێ نه‌خه‌نه سه‌ر ئێران له کاتێکدا وتووێژی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکییه‌کانی به‌رده‌وامه.
بڕیاره جان کێری وتارێک پێشکه‌ش به کۆمیته‌ی کاروباری بانکیه‌کان له ئه‌نجومه‌نی سینات بکات، و خانمه وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه جێنفه‌ر ساکی گوتی به‌ڕێز کێری باس له‌وه ده‌کات سزای نوێ دژ به ئێران له‌م کاته‌دا هه‌ڵه‌یه.
ده‌ڵێت هه‌نگاوی ڕاست له‌م کاته‌دا ئه‌وه ده‌بێت بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی سزاکان ڕابگیرێن. به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه له داهاتوودا ئه‌گه‌ربێت و به هیچ ئه‌نجامێـک نه‌گه‌ن توند نه‌کرێنه‌وه، بۆیه وتووێژکا‌رانی ئه‌مه‌ریکا به سانایی بڕیاری لابردنی هه‌میشه‌یی سزاکان ناده‌ن.
شایانی باسه کاربه‌ده‌ستانی ئێران و گروپی 1+5 که بریتییه له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، چین، ڕوسیا و ئه‌ڵمانیا گه‌شبینیـیان له‌مه‌ڕ دوایـین خولی وتووێژه‌کان نیشان داوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێشتا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون له گه‌یشتن به ڕێککه‌وتنێک. وتووێژه‌کان له هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ستپێده‌که‌نه‌وه.
ئێران هه‌وڵ ده‌دات وه‌کو به‌شێک له هه‌ر ڕێککه‌وتنێک سزاکانی سه‌ری سووکبکرێن، به‌ڵام ژماره‌یه‌ک له یاسادانه‌رانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن له‌بری ئه‌وه پێویسته سزای زیاتر بخرێته سه‌ری.