کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن به‌هۆی چه‌ند هێرشی بۆمب که هێزه‌کانی ئاسایش و زیاره‌تچییه شیعه‌کانی تێدا کرابوون به ئامانج به‌لایه‌نی که‌م 18 که‌س کوژراون.
کوشنده‌ترین هێرشی ڕۆژی چوارشه‌ممه له نزیک شاری تکریت ڕوویدا، که له‌وێ هێرشبه‌رێکی خۆکوژ ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی له خاڵێکی پشکنینی پۆلیسدا ته‌قانده‌وه. به‌هۆی ئه‌و هێرشه به‌لایه‌نی که‌م 10 که‌س کوژران که دووانیان پۆلیس بوون.
له به‌عقوبه‌ش سێ هێرش له یه‌ک کاتدا کرایه سه‌ر گروپێکی شیعه‌کان له کاتێکدا مه‌راسیمی ساڵانه‌ی عاشورایان ده‌گێڕا، له‌وێش به‌لایه‌نی که‌م 8 که‌س کوژران و 10 که‌سی تریش برینداربوون.
هه‌تا ئێستا هیچ که‌سێک و لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی ئه‌و هێرشانه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ به‌ڵام موسوڵمانه سوننه توندڕه‌وه‌کان زۆرجار مه‌راسیمی ئاینی شیعه‌کان ده‌که‌نه ئامانج.