هاوبه‌ندی نیشـتیمانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا قایل بوو له وتووێژه‌کانی ئاشـتی به‌شـداری بکات، ئه‌وه‌ی چاوهڕواندهکرێت له ژنێڤ سـازبکرێن.
پاش دوو ڕۆژ له کۆبوونه‌وه له شـاری ئسته‌نبوڵی تورکیا، ئۆپـۆزسیۆنی سوریا به‌یانی دووشه‌ممه به‌یانـنامه‌یه‌کی له‌م باره‌یه‌وه بڵاوکرده‌وه و تیایدا ئاماده‌یی خۆی بۆ به‌شـداریکردن له وتووێژه‌کانی ژنێڤ 2 ده‌ربڕی، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی پاش گه‌یشتن به ڕێـکه‌وتنێـک ئه‌نجومه‌نێـکی قۆناغی گواستنه‌وه بۆ حوکمکردنی وڵاته‌که پـێـکبهێنرێت.
هه‌روه‌ها له به‌یانـنامه‌که‌دا داواکراوه ڕێـگه به ئاژانسه‌کانی فریاگوزاری بدرێت بگه‌نه ناوچه گه‌مارۆدراوه‌کان و هاوکات زیندانیـیه سیاسیـیه‌کان ئازادبکرێن.
هه‌ر له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن، تاووتوێی مه‌سه‌له‌ی زیادکردنی ژماره‌ی ئه‌ندامانی کورد له ئه‌نجومه‌نه‌که‌یاندا کراوه.
پاشـان له ده‌نگدانێـکدا به ده‌نگی 85 به‌ڵی به‌رامبه‌ر 22 نه‌خێر ئه‌نجومه‌نه‌که په‌سه‌ندی کردووه ژماره‌ی ئه‌ندامانی کورد تیایدا له 8 ئه‌ندامه‌وه بۆ 11 ئه‌ندام زیادبکرێت.