چالاکوانان و ڕێکخراوه‌کانی داکۆکی له مافه‌کانی مرۆڤ ده‌که‌ن له کوردستانی ئێران‌دا شه‌پۆلێکی ناڕه‌زاییان ده‌ستپێکرد دژی له‌سێداره‌دانی جودابیرانی کورد له زیندانه‌کانی ئێران‌دا.
ئیجلال قه‌وامی، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان ده‌ڵێت ئه‌و مانگرتنه وه‌ک پرسه‌یه‌کی گشتی بوو بۆ ئه‌و چالاکوانانه‌ی کورد که له‌سێداره‌دران و خۆپیشاندانه‌کانی سه‌قز و مه‌ریوانیش هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بوون.
به‌ڕێز قه‌وامی ده‌شڵێت ئه‌و کاردانه‌وانه‌ی له‌ناو کورددا هه‌بوون به‌رامبه‌ر به‌و له‌سێداره‌دانانه له‌ناو عه‌ره‌به‌کان و به‌لوچه‌کاندا به‌و شێوه‌یه نه‌بووه و ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی پێشینه‌یه‌ک له ڕوانگه‌ی هه‌بوونی لایه‌نی سیاسی و ئه‌زمونی سیاسیه‌وه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان ئیجلال قه‌وامی ده‌شڵێت ڕێکخراوه‌کانی تری ئێرانیش ئه‌وانه‌ی داکۆکی له مافه‌کانی مرۆڤ ده‌که‌ن هه‌ڵوێستێکی جودایان نه‌ییه له‌گه‌ڵ ڕژێمی ئێرانی‌دا له‌سه‌ر ئه‌و پێشێلکاریانه‌ی به‌رامبه‌ر به کورد ده‌کرێن له ئێران‌دا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: