کارمه‌ندانی فریاکه‌وتن له ناوه‌ندی فلـپین ده‌ڵێن به‌پـێی ئاماره‌کان به لانی که‌م 100 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه و ژماره‌یه‌کی زۆر برینداربوون به‌و زریانه به‌هێزه‌ی ڕۆژی هه‌ینی له وڵاته‌که‌یانی دابوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێشـتا هێڵه‌کانی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فون و ئنته‌رنێت بڕاون، جێـگری به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شته ئاسـمانیـیه سیڤیلیـیه‌کانی فلـپـین جان ئه‌ندریوس گوتی به ئامێری "بێ ته‌ل" زانیاری ته‌واوی پـێـگه‌یشتووه له لایه‌ن کارمهندهکانیـیهوه که‌وا زیاتر له 100 ته‌رم له شه‌قامه‌کانی شـاری تاکلۆبانی دورگه‌ی له‌یتی له ڕۆژهه‌ڵاتی باشوری مانێلای پایته‌خت که‌وتوون. ئه‌م دورگه‌یه یه‌کێـکه له‌و پـێنج دورگه‌یه‌ی ڕۆژی هه‌ینی زریانی به‌هێزی هاییان لێدان.
جان ئه‌ندریوس گوتیشی زریانه‌که تێرمیناڵی فڕۆکه‌خانه‌ی تاکلۆبانیشی تێـکداوه.
جه‌نه‌ڕاڵ ڕۆی دێڤهراتووردا فه‌رمانده‌ی له‌شـکر له ناوچه‌که گوتی به‌پـێی ئه‌و وێنانه‌ی له ئاسـمانه‌وه گیراون، زریانه‌که زیانێـکی گه‌وره‌ی لێ که‌وتووه‌ته‌وه، بۆیه پـێشـبینی ده‌کرێت ژماره‌ی زیانه گیانیـیه‌کان زیاتربێت.
کۆلۆنێل مایک ویلی له هێزی ما‌رینزی ئه‌مه‌ریکا که زیانه‌کانی ئاکامی زریانه‌که‌ی له تاکلۆبان هه‌ڵسه‌نگاندبوو به‌ر له‌وه‌ی کۆمه‌ک و یارمه‌تیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌که بکرێت، گوتویه‌تی هه‌رچه‌نده ڕێڕه‌وی نیشتنه‌وه و هه‌سـتانی فڕۆکه‌کان له فڕۆکه‌خانه‌که زیانی گه‌وره‌ی پـێـگه‌یشـتووه، به‌ڵام هێشـتا فڕۆکه‌ی له‌شـکری له توانایدایه له‌سه‌ری بنیشێته‌وه و یارمه‌تیـیه‌کان بگه‌یه‌نێت.
له وڵاتی ڤێتنامیش، کاربه‌ده‌سـتان له‌و ناوچانه‌ی چاوهڕواندهکرێت زریانه‌که بیانگرێته‌وه، ده‌سـتیانکردووه به گواستنه‌وه‌ی زیاتر له 500 هه‌زار که‌س بۆ بینا حکومیـیه‌کان و ئه‌و شوێنانه‌ی له کۆنکریت دروسـتکراون و توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه له به‌رده‌م زریانه‌که خۆیان بگرن.