کاربه‌ده‌ستێک له که‌ناڵی سویس له میسر ده‌ڵێت که‌شتیه‌کی فڕۆکه هه‌ڵگر و که‌شتیه‌کی جه‌نگی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه چونه‌ته ناو ده‌ریای سوره‌وه.
ئه‌و کاربه‌ده‌سته به ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێسی گوتووه ئه‌و دوو که‌شتیه جه‌نگیه‌ی ئه‌مریکا پاش 14 کاژمێر له گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنێکی توندی ئاسایشی به که‌ناڵی سویسدا ڕه‌ت بوون و ده‌شڵێت له‌و ڕێوشوێنه ئاسایشیانه‌ی گیرانه به‌ر داخستنی ته‌واوی ڕێگه‌کان بوون له که‌ناڵه‌که‌دا و هه‌روه‌هاش هه‌لیکۆپته‌ره‌کانی له‌شکری میسر پشتیوانی ئاسمانیان دابین ده‌کرد.
له مانگی نۆدا هێزی ده‌ریایی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ژماره‌ی هێزه‌کانی خۆی له ده‌ریای ناوڕاستدا زیاد کرد به‌مه‌به‌ستی چاودێریکردنی سوریا له نێوه‌ندی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی بۆ لێدانی گورزێکی له‌شکری ده‌کران له سوریا به‌هۆی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاییه‌وه.