نه‌بیل فه‌همی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر گوتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له وڵاته‌که‌ی له نێوان مانگی دوو و سێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و پاشـان له هاویندا هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی سـازده‌کرێت.
به‌ڕێز فه‌همی ڕۆژی هه‌ینی له چاوپـێـکه‌وتنێـکیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رز له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسـپانیا ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی پارتی ئازادی و دادپه‌روه‌ری که باڵی سیاسی ئیخوان ئه‌لموسلیمینه و محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی له‌ده‌سه‌ڵات لادراو ئه‌ندامیه‌تی، هێشـتا پارتێـکی یاسایی‌یه له میسر و بۆی هه‌یه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانیدا به‌شـداری بکات.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی، فه‌همی گوتی له کۆتایی به‌هاری داهاتوو واده‌ی سـازکردنه‌که‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت و ئه‌وپه‌ڕی له پاش دوو مانگ له ڕاگه‌یاندنه‌که به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته قوناغی کۆتایی له ئه‌رکی حکومه‌تی کاتی وڵاته‌که.
گوتیشی پـێش کۆتایی مانگی دوازده‌ش ڕیفراندۆم له‌سه‌ر ئه‌و ده‌سـتوره ده‌کرێت که ئێسـتا لیژنه‌یه‌کی 50 ئه‌ندامی سه‌رقاڵی داڕشتنین.