بڕیاره ئه‌مڕۆ جۆن کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ موحه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ی هاوتای ئێرانی و کاثرن ئاشتن به‌رپرسی سیاسه‌ته‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا له جنێڤ کۆببنه‌وه بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر پرۆگرامی ئه‌تۆمی ئێران. جه‌عفه‌ر حه‌میدی ده‌ڵێت مه‌خابن زلهێزانی جیهان به‌رامبه‌ر ئێران که‌وتونه‌ته سه‌رابه‌وه. ده‌شڵێت زلهێزانی جیهان هێنده بایه‌خ به به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌ده‌ن هێنده بایه‌خ به مافی مرۆڤ ناده‌ن. " سمکۆ عه‌زیز " له رادیۆیی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ی کردوه‌ته بابه‌تی وتوێژه‌که‌ی له‌گه‌ل مامۆستا‌و وانه‌بێژ له گرین یونیڤێرستی له وڵاتی نه‌رویژ.
جه‌عفه‌ر حامیدی : ئێران خۆی ئاڕاسته‌ی وتووێژه‌کانی ئه‌تۆمی دیاری ده‌کات
