سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت پشتیوانی له سوککردنه‌وه‌ی سزا ئابورییه‌کانی سه‌ر ئێران ده‌کات، له کاتێکدا وتووێژه‌کان له جنێف چڕبوونه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌یه‌ی ده ساڵه درێژه‌ی کێشـاوه له سه‌ر به‌رنامه ناوکییه‌که‌ی تاران‌دا.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت ئێمه ده‌توانین هه‌ندێک له سزاکان سوک بکه‌ین، به‌ڵام له چوارچێوه‌ی خۆیان ده‌یانهێڵینه‌وه، سزا سه‌ره‌کیـیه‌کان وه‌ک خۆیان ده‌هێڵینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر وتووێژه‌کان سه‌رکوتوو نه‌بوون له ماوه‌ی ئه‌و 6 مانگه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌ندێـک له مه‌سه‌له گرنگه‌کان چاره‌سه‌ربکه‌ین، وه‌کو پشت بکه‌نه ڕێککه‌وتنه‌که یان به پێی ڕێککه‌وتنه‌کان نه‌ڕۆشتن یاخود ئاماده نه‌بن ئه‌و کاره بکه‌ن که دڵنیامان بکه‌ن چه‌کی ناو‌کی دروست ناکه‌ن، ئه‌وا جارێکی تر ئێمه بتوانین سزاکان ببه‌ینه‌وه ئاستی خۆیان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ده‌ڵێت هه‌تا کۆتایی وتووێژه‌کانی ڕۆژی هه‌ینی له‌گه‌ڵ 6 وڵاتی زلهێزی جیهاندا شیانی گه‌یشتن به ڕێککه‌وتنێک له‌م باره‌یه‌وه هه‌یه.
ئێران هه‌وڵ ده‌دات سزاکانی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر لاببرێت، له کاتێكدا ئه‌و شه‌ش وڵاته هه‌وڵ ده‌ده‌ن دڵنیابن له‌وه‌ی ئێران هه‌وڵی دروستکردنی چه‌کی ناو‌کی نادات.