جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت هه‌ندێک که‌لێنی گرنگ له وتووێژه‌کانی به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران‌دا ماون. ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی به‌ڕێز کێری دوابه‌داوی ئاماژه‌دانی هاوشانه ئێرانیه‌که‌ی دێت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ده‌شێت سه‌رله ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕێکه‌وتنێک بێته ئاراوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا سه‌ردانه‌که‌ی خۆی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڕی و چوو به‌ره‌و ژنێڤ بۆ به‌شداریکردن له وتووێژه‌کاندا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و گه‌وره دیپلۆماتانی تری ڕۆژئاوایی به‌ره‌و ژنێڤ چوون هاوکاتی ئه‌و نیگه‌رانیانه‌ی هه‌یانه سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌کانی ئێران بۆ دروستکردنی چه‌کی ناو‌کی، هه‌رچه‌نده تاران جه‌خت ده‌کاته‌وه ئه‌و به‌رنامه ناوکیه‌ی ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیانه‌یه.
پاش گه‌یشتنی بۆ ژنێڤ جان کێری گوتوویه‌تی دیپلۆمات کارده‌که‌ن تابزانن ئایا ده‌توانن جیاوازیه‌کان لێک نزیک بکه‌نه‌وه یان نا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌ڵێت پێی وایه هیچ که‌سێک به هه‌ڵه تێنه‌گات و هێشتاش هه‌ندێک که‌لێنی گه‌وره ماون پێویسته پڕبکرێنه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت هیواداره ئه‌م به‌شداریه‌ی به‌ڕێز کێری له دووه‌م ڕۆژی وتووێژه‌کاندا یارمه‌تیده‌ربێت بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و جیاوازیانه‌ی له نێوان ئێران و شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهاندا هه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌ڵێت هیوامان وایه ئێران تێبگات له‌وه‌ی ئه‌وه وابه‌سته‌ییه‌کی ساده‌یه تا نیشانی جیهانی بدات به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی به‌رنامه‌یه‌کی ئاشتیانه‌یه و ئه‌وه‌ش کارێکی سه‌خت نییه و زۆر وڵاتی تریش کردویه‌تی.
به‌ر له چوونه‌که‌ی بۆ ژنێڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له ته‌لئه‌ڤیڤ له‌گه‌ڵ به‌نیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل‌دا کۆبووه‌وه.
به‌ڕێز نه‌ته‌نیاهۆ ده‌یه‌وێت به ته‌واوه‌تی ئێران له‌و به‌رنامه ناوکیه‌ی دابماڵدرێت.
به‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌یه سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل به په‌یامنێرانی گوتووه "ئێران هه‌موو شتێکی به‌ده‌ستهێناوه به‌ڵام هیچی نه‌داوه" چونکه تاران به هیچ شێوه‌یه‌ک تواناییه‌کانی پیتاندنی ناو‌کی که‌م ناکاته‌وه.
به‌نیامین نه‌ته‌نیاهۆ ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران‌دا به ڕێکه‌وتنی سه‌ده ناودێر ده‌کات و ده‌شڵێت کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ڕێکه‌وتنێکی خراپ ده‌کات و ئیسرائیلیش ڕه‌تی ده‌کاته‌وه.
موحه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی پێنجشه‌ممه به که‌ناڵی (سی ئێن ئێن) ی گوتووه له‌وبڕوایه‌دایه شیانی گه‌یشتن به ڕێکه‌وتن هه‌یه به‌ر له کۆتایی هاتنی دانوستاندنه‌کان له‌مڕۆ هه‌ینیدا.