فـلپـین ئاماده‌کاری ده‌کات بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌هێزترین زریانی جیهانی له ئه‌مسـاڵدا که‌وا چاوهڕواندهکرێت ڕۆژی هه‌ینی به‌شی ناوه‌ڕاستی وڵاته‌که بگرێته‌وه. ده‌سه‌ڵاتداران که‌وتوونه‌ته چۆڵکردنی ناوچه‌کانی پـێشبینی ده‌کرێت زریانه‌که که به ههیـیان ناودێرکراوه، به توندی لێـیان بدات. سیمۆن ئۆرنداین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له مانێلا ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه و موعته‌به‌ر شیروانی به کوردی ئاماده‌ی کردووه.
له که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌تیدا ههواناسان پـێشـبینیان کردووه زریانی هه‌یان که له ناو خه‌ڵکه‌که به یۆڵاندا به‌ناوبانگه، بایه‌کی به‌هێز به خێرایی 240 کیلۆمه‌تر له کاژمێردا له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت. به‌م جۆره ده‌بێته به‌هێزترین زریانی ئه‌م وه‌رزه‌ی بارانبارین.
که‌شناسان پـێشـبینی ده‌که‌ن که هه‌یان سه‌رله‌به‌یانی هه‌ینی ده‌گاته سه‌ر وشکایی سـتانی سه‌مه‌ر له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات. ئه‌وان ده‌شڵێن مانێلـلا و ده‌وروبه‌ری له ژێر ئاگاهی تۆفانێـکی گه‌وره‌دان له کاتێـک زریانه‌که ڕێگای خۆی به‌ره‌و ڕۆژئاوا ده‌بڕێت.
سێشه‌ممه سه‌رۆکی دیوانی کاروباری به‌رگری مه‌ده‌نی فلپین ڕایگه‌یاند هه‌نگاوی پـێویست نراوه له سـتانه‌کانی ناوه‌ڕاستی وڵات و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوچه‌کان داوایان له خه‌ڵـکی کردووه ماڵه‌کانیان چۆڵ بکه‌ن و جوتیاران به‌روبوومه‌کانیان کۆبکه‌نه‌وه و ڕێوشوێنی پـێویست بگرنه‌به‌ر بۆ پاراسـتنی ئاژه‌ڵه‌کانیان به‌ر له‌وه‌ی بهجێـیان بهێڵن.
هێزه سه‌ربازیـیه‌کانی فلـپـینیش خۆراک و که‌لوپه‌لی پـێویسـتیان گه‌یاندووه‌ته ناوچه دورده‌سـته‌کان. هه‌موو سـاڵێـک نزیکه‌ی 20 زریانی گه‌وره له فلـپین ده‌دات که هه‌یان زریانی ژماره 24 ه له ئه‌مسـاڵدا.