په‌روێز موشه‌ره‌ف سه‌رۆکی پـێشـووی پاکسـتان له ده‌سـتبه‌سه‌ری ڕزگاری بوو، پاش ئه‌وه‌ی دادگایه‌کی وڵاته‌که‌ی قایل بوو به که‌فاله‌ت ئازادبکرێت له کهیسێـکدا که تیایدا تاوانبارکراوه به‌وه‌ی ده‌سـتی هه‌بووه له کوشـتنی پـیاوێـکی ئاینی له سـاڵی 2007 دا.
موشه‌رف له‌وه‌تای گه‌ڕاوه‌ته‌وه وڵاته‌که‌ی چه‌ندین سـکاڵای له‌سه‌ر تۆمارکراوه، له‌وانه تۆمه‌تی تیرۆرکردنی بێنه‌زیر بهتو که له سـاڵی 2007 دا کوژرا.
له شه‌وی چوارشه‌ممه‌وه ده‌سـتبه‌سه‌ری به‌سه‌ر موشهرهفدا لابراوه و ئێسـتا ئازاده له‌وه‌ی به ناو وڵاته‌که‌یدا هاتووچۆ بکات، به‌ڵام هێشـتا بۆی نیـیه پاکسـتان جێبهێڵێت.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه جه‌نه‌ڕاڵ موشه‌ره‌ف له سـاڵی 1999 کاتێـک سه‌رۆکی له‌شـکر بوو، به زه‌بری هێز ده‌سـتی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا گرت، به‌ڵام له ساڵی 2008 گوشارێـکی جه‌ماوه‌ری زۆری خرایه سه‌ر و ناچار ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بوو. پاشـان ڕووی له هه‌نده‌ران کرد و بۆ چه‌ند سـاڵێـک له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ژیانی به‌سه‌ربرد. له مانگی سێ گه‌ڕایه‌وه پاکسـتان به مه‌به‌سـتی به‌شـداریکردن له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، به‌ڵام به خێرایی ده‌سـتگیرکرا و له مانگی چوار له ماڵه‌که‌ی دهسـتبهسهرکرا.