ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی سوریا و هه‌روه‌ها چالاکوانان ده‌ڵێن دوو ته‌قینه‌وه ڕوویداوه، یه‌کێـکیان له دیمه‌شقی پایته‌خت و ئه‌وی دیکه‌یان له شـاری سوه‌یدا له باشوری وڵاته‌که و بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی به لانی که‌م 16 که‌س و برینداربوونی ده‌یان که‌سی دیکه.
ئاژانسی دهنگوباسی سـانای حکومه‌تی سوریا ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی خۆکوژێـک ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوی له گۆڕه‌پانێـکی شـاری سوه‌یدا ته‌قاندووه‌ته‌وه و 41 که‌س پـێوه‌بوون.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ئه‌ویش گوتی ده‌یان که‌س له ته‌قینه‌وه‌که‌ی شـاری سوه‌یدا به‌رکه‌وتوون که ئۆفیسی موخابه‌راتی هێزی ئاسـمانی له شـاره‌که کردبووه ئامانج، به‌ڵام گوتیشی ئه‌فسه‌رێـک به پله‌ی ڕائید له نێو کوژراوه‌کاندایه.
چالاکوانانی ئۆپـۆزسیۆنیش ده‌ڵێن خۆکوژێـک به ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو خۆی به خاڵێـکی پـشـکنینی ئۆفیسه‌که‌دا ته‌قاندووه‌ته‌وه و پاشـان چه‌کدارانی ئۆپـۆزسیۆن هه‌وڵیان داوه خۆیان به نێو بیناکه‌دا بکه‌ن و شه‌ڕه ته‌قه هه‌ڵگیرسـاوه و له ئاکام ژماره‌یه‌ک کوژراون.
جێی ئاماژه‌یه شـاری سوه‌یدا هه‌تا ئێسـتا به به‌راورد له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی ناوچه‌کانی دیکه‌ی سوریا ئارام بووه. دانیشـتوانه‌که‌ی دورزین که لایه‌نی هیچ لایه‌ک ناگرن له‌و شه‌ڕه ناوخۆی وڵاته‌که‌دا.
به‌ر له ته‌قینه‌وه‌که‌ی سوه‌یدا، بۆمبێـکیش له مه‌یدانی حیجازی ناوه‌ندی دیمه‌شقی پایته‌خت ته‌قیوه‌ته‌وه و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌ت گوتیان له‌وێش به‌لانی که‌م 8 که‌س کوژراون و 50 که‌سی دیکه برینداربوون.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری له باره‌ی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه گوتویه‌تی ڕوون نیـیه ئایه بۆمبی چێنراو یان گولـله خومپاره بووه. گوتیشی به لانی که‌م 7 که‌س کوژراون و 20 که‌سیش برینداربوون.