Accessibility links

داواکارێـکی گشـتی له‌ باشوری ئێران ده‌کوژرێت


میدیای ئێرانی ڕاده‌گه‌یه‌نێت داواکارێکی گشتی ده‌وڵه‌تی ئێران له‌ ناوچه‌ی ئاڵۆزی باشوری وڵاته‌که‌ له‌ نزیک سنوری پاکستان کوژراوه‌.
نزیکه‌ی دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر له‌ هه‌مان ناوچه‌دا به‌هۆی هێرشێک که‌ له‌ لایه‌ن ملیتانه‌کانه‌وه‌ کرا، 14 پاسه‌وانی سنور کوژران. پاشان 16 زیندانی سه‌رهه‌ڵداون له‌ تۆڵه‌ی ئه‌وه‌ له‌سێداره‌ دران.
هه‌تا ئێستا ڕوون نییه‌ ئایه‌ ئه‌م کوشتنه‌ش په‌یوه‌ندی به‌و نائارامیه‌ی ناوچه‌که‌وه‌ هه‌یه‌ یان نا. زۆرجار له‌و ناوچانه‌ پێکدادان له‌گه‌ل قاچاخچییانی به‌نگ‌وموخه‌ده‌رات و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ چه‌کداره‌کانی که‌ ده‌ڵێن له‌ پێناو سوننه‌ که‌مینه‌کانی ئێران شه‌ڕ ده‌که‌ن ڕوو ده‌دات.
ئاژانسی نیمچه‌ ڕه‌سمی فارس ڕایگه‌یاند چه‌ند هێرشبه‌ری نه‌ناسراو له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ موسا نوری داواکاری گشتی ناوچه‌ی زابولیان له‌ نزیک سنوری پاکستان کوشتووه‌.
ئاژانسی ئیسناش له‌ زاری به‌رپرسی دادوه‌ری ناوچه‌که‌ ئیبراهیم حامیدی‌یه‌وه‌ ڕایگه‌یاند ئه‌و کوشتنه‌ په‌یوه‌ندی نییه‌ به‌ مه‌سه‌له‌ی له‌سێداره‌دانه‌کانی مانگی ده‌وه‌.
XS
SM
MD
LG