جۆ بایدن جێـگری سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌یانـنامه‌یه‌کی له باره‌ی په‌سه‌ندکردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان له عێراق ده‌رکرد و تیایدا ده‌ستخۆشی له عێراقیـیه‌کان کرد بۆ گه‌یشـتنیان به ڕێـکه‌وتنێـک له‌سه‌ر یاساکه بۆ سـازکردنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی گشـتی له 30 ی مانگی چواری 2014 دا.
به‌ڕێز بایدن له به‌یانـنامه‌که‌دا به تایبه‌تی ده‌سـتخۆشی کرد له هه‌ریه‌که له نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان و ئوسامه نوجه‌یفی سه‌رۆکی په‌رله‌مان، بۆ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی پـێی گه‌یشـتوون.
پاشـان جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو بوار بۆ خه‌ڵـکی عێراق د‌ه‌ڕه‌خسێنێت ئه‌و ئاڕاسته‌یه ده‌سـتنیشـان بکات که وڵاته‌که بیگرێته‌به‌ر. ده‌شڵێت ئه‌م ڕێـکه‌وتنه‌ی ئه‌مڕۆ عێراقیـیه‌کان پـێی گه‌یشـتوون به‌ڵـگه‌یه‌که بۆ به‌هێزی داموده‌زگا دیموکراسیـیه‌کانی عێراق له به‌رامبه‌ر ئه‌و تێرۆرزمه‌ی که به ڕێـگه‌یه‌وه هه‌وڵ ده‌درێت گرژی تایفی له وڵاته‌که زیادبکرێت و شه‌ڕ و ئاژاوه هه‌موو لایه‌ک بگرێته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز بایدن گوتی هه‌ر وه‌ک چۆن له به‌یانـنامه‌ی هاوبه‌شی نێوان ئه‌مه‌ریکا و عێراقدا ئاماژه‌ی پـێـکراوه، له پاش سه‌ردانه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی بۆ واشنتن، ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌یه به‌پـێی پـێویست هاوکاری بکات له‌گه‌ڵ هه‌ره‌یه‌که له شـاند‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ هاریکاری عێراق (یونامی) و کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق، ئه‌مه‌ش له پـێناو ئاماده‌کاری باش بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان تاوه‌کو ئه‌و ئه‌نجامانه به‌ده‌سـتبێن که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خواستی عێراقیـیه‌کانه.
جۆ بایدن له به‌یانـنامه‌که دووپاتی کرده‌وه، ئه‌مه‌ریکا وابه‌سـته‌یه به به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات له هه‌موو بواره‌کاندا هه‌ر وه‌ک چۆن له ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی سـتراتیژی نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا هاتووه، وه‌کو پـشـتگیری و به‌هێزکردنی دیموکراسی له عێراق له‌گه‌ڵ داموده‌زگا دیموکراسیـیه‌کانی، به‌و شێوه‌یه‌ی له ده‌سـتوری عێراقدا هاتووه.
جێـگری سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت به‌و گیانه‌وه ده‌سـتخۆشیان له سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی کردووه له به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌ڵێنه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو داویه‌تی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کان له کاتی دیاریکراوی خۆیدا.
له کۆتایی به‌یانـنامه‌که‌دا به‌ڕێز جۆ بایدن گوتی" ئه‌مڕۆ عێراق جارێـکی دیکه جیهانی بیرهێنایه‌وه که ڕابه‌رانی سوورن له‌سه‌ر گه‌یشتن به ڕێـکه‌وتن له نێوانیاندا تاوه‌کو وڵاته‌که‌یان به‌ره‌و پـێشه‌وه به‌رن. ئێمه‌ش لای خۆمانه‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه گرنگه‌ی ناویانه پـیرۆزبایـیـیان لێ ده‌که‌ین، وه چاومان له ڕێـیه بۆ هاوکاری زیاتر له مانگه‌کانی داهاتوودا."