له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هێشتا به فه‌رمی هه‌نگاوه‌کان بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ستی پێنه‌کردووه، به‌ڵام لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن و به تایبه‌تیش بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاگاهی ده‌درێت سه‌باره‌ت به هه‌وڵدان بۆ له په‌راوێزنانیان له پێکهێنانی حکومه‌تی داهاتوودا.
نه‌ژاد جه‌لال، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت له‌وه‌تای هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌که‌ی هه‌رێمه‌وه تا ئێستا هه‌ست به داواکردنێکی ڕژد ناکرێت له لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن بۆ هاوبه‌شیه‌کی ڕاسته‌قینه له حکومه‌تی داهاتوودا و ده‌شڵێت پارتی و یه‌کێتی کارێکی ڕژد ناکه‌ن تا به‌رنامه‌ی ئۆپزسیۆنیش له حکومه‌تی داهاتوودا ڕه‌نگ بداته‌وه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز جه‌لال ده‌شڵێت ئاشکرایه هه‌ر لایه‌نێکی سیاسی به‌شداری له ده‌سه‌ڵاتدا بکات به‌رژه‌وه‌ندی بۆ خۆی زیاتره و بێ له‌وه‌ش وه‌ک ده‌ڵێت خه‌ڵک ده‌نگ به کارنامه‌ی سیاسی ئه‌و لایه‌نه ده‌دات که ده‌یه‌وێت، هه‌ر بۆیه‌شه هه‌ر لایه‌نێک بچێته ده‌سه‌ڵاته‌وه و بتوانێت به‌شێک له به‌رنامه‌که‌ی خۆی جێبه‌جێ بکات ئه‌وا زۆر باشتره و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش به‌و میکانیزمه‌ی خۆی هه‌یه‌تی
وه‌ک به‌رنامه‌ی کار ئه‌وا به‌شداریکردن له حکومه‌تدا له به‌رژه‌وه‌ندی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: