Accessibility links

فه‌رمانده‌یه‌کی گه‌وره‌ی پاسـداران له‌ سوریا ده‌کوژرێت


ئاژانسی مێهری نیمچه‌ فه‌رمی ئێران ده‌ڵێت فه‌رمانده‌یه‌کی گه‌وره‌ی سوپای پاسداران له‌ سوریا کوژراوه‌.
ئاژانسه‌که‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ گوتی محه‌مه‌د جه‌مالی به‌ ده‌سـتی چه‌کدارانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا کوژرا له‌ کاتێـکدا به‌رگری له‌ مه‌زاری سه‌یده‌ زه‌ینه‌ب ده‌کرد له‌ نزیک دیمه‌شقی پایته‌خت.‌
به‌پـێی ئاژانسه‌که‌ جه‌مالی له‌ یه‌که‌یه‌کی پاسـداران بووه‌ که‌ باره‌گاکه‌ی له‌ شـاری کرمانه‌. بڕیاره‌ سێشه‌ممه‌ له‌ پارێزگای کرمان مه‌راسیمی ناشـتنه‌که‌ی به‌ڕێوه‌بچێت.
ئێران نکوڵی ده‌کات هێزی شه‌ڕکه‌ری خۆی بۆ یارمه‌تیدانی هێزه‌کانی به‌شـار ئه‌سه‌د ناردبێت، به‌ڵام ده‌ڵێت ته‌نها ڕاوێژکاری له‌ سوپای قودسی پاسـدارانه‌وه‌ ناردووه‌.
XS
SM
MD
LG