جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا سـتایشی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه‌ی کرد و به هاوپه‌یمانێـکی زۆر گرنگی ناودێرکرد، ده‌ڵێت ڕۆڵێـکی گرنگی له جیهانی عه‌ره‌بیدا هه‌یه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌م لێـدوانه‌ی دا له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ عه‌ره‌بسـتانی سعودی و کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی باڵای ئه‌و وڵاته، له‌وانه شا عه‌بدوڵڵا بن عه‌بدولعه‌زیز و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی شـازاده سعود ئه‌لفه‌یسه‌ڵ.
هه‌روه‌ها له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ سعود ئه‌لفه‌یسه‌ڵ، جان کێری گوتی سه‌رۆک ئۆباما هه‌موو هێزێـک به‌کارده‌هێنێت بۆ پاراسـتنی به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و مسۆگه‌رکردنی ده‌رچوونی وزه له ناوچه‌که به‌ره‌و جیهاندا و هه‌روه‌ها ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێـکی ده‌ره‌کی بۆ سه‌ر دۆسته‌کانیان.
له باره‌ی قه‌یرانی سوریا، کێری گوتی چاره‌سه‌ری سیاسی تاکه ڕێگه‌یه و به هێزی له‌شـکری کۆتاییپـێنایهت. هه‌روه‌ها جارێـکی دیکه پـشـتیوانی ئه‌مه‌ریکای ده‌ربڕی بۆ به‌سـتنی کۆنگره‌ی ئاشـتی سوریا که به جنێڤ 2 ناودێرده‌کرێت. پاشان سوپاسی کۆمکاری عه‌ره‌بیشی کرد که هانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ده‌دات به‌شـداری له‌و کۆنگره‌یه‌دا بکه‌ن. هاوکات ئاماژه‌ی به‌وه کرد به‌شـار ئه‌سه‌د هیچ شهرعیهتێـکی نه‌ماوه و ده‌بێت ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت.
سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران، کێری دووپاتی کرده‌وه ڕێگه ناده‌ن ئێران چه‌کی ناو‌کی به‌ده‌سـتبهێنێت. گوتی هه‌وڵ ده‌ده‌ن کێشه‌که به ڕێگه‌ی دیپـلۆماسی چاره‌سه‌ربکرێت، به‌ڵام هه‌موو ڕێگه‌یه‌ک له‌به‌ر ده‌سـتدایه بۆ ڕێگه‌گرتن له‌وه‌ی ئێران ئه‌و جۆره چه‌که به‌ده‌ست بهێنێت.
هه‌ردوو کاربه‌ده‌ست به‌ڵێنیان دا وڵاته‌کانیان به‌رده‌وامبن له کاری هاوبه‌ش له کێشه‌کانی وه‌کو ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستن به سوریا و ئێران و پـرۆسه‌ی ئاشـتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
شـازاده فه‌یسه‌ڵ گوتی ناکۆکیـیه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر ئامانجه‌کان نین، به‌ڵـکو له‌سه‌ر تاکتیکه‌کانه. پاشان له باره‌ی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی سعودیه بۆ ئه‌ندامێـتی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، فه‌یسه‌ڵ گوتی ئه‌مه مانای ئه‌وه نیـیه سعودیه له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کشێته‌وه. گوتیشی کێشه‌که له‌وه‌دایه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له مه‌سه‌له‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که‌م ته‌رخه‌مه.
سه‌باره‌ت به ده‌سـتێوه‌ردانی ئێران له شه‌ڕی ناوخۆی سوریا، فه‌یسه‌ڵ گوتی سوریا داگیرکراوه و هێزی ئێرانی له‌وێـیه تاوه‌کو خزمه‌تی ڕژێمی سوریا بکه‌ن. گوتیشی ئه‌گه‌ر ئێران ده‌یه‌وێت نیازباشی خۆی نیشـان بدات با خۆی و حزبوڵڵای لوبنانی هاوپه‌یمانی له سوریا بچنه ده‌رێ.