له ڕاگه‌یاندنێکی بێ پێشینه‌دا ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانیه‌کی نوێ ده‌دات به دانوستاندنه‌کانی حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆکی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژئاوادا سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوکیه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی تاران.
ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی له لێدوانه‌کانیدا له‌به‌رده‌م ژماره‌یه‌ک له خوێندکارانی ئێرانی‌دا ئه‌و پشتیوانیه‌ی بۆ دانوستاندنه‌کان ده‌ربڕی.
ئایه‌توڵا خامه‌نه‌ئی ده‌ڵێت نابێت هیچ که‌سێک ئه‌و دانوستاندنانه به له‌به‌ردانه‌واندن دابنێت و ده‌شڵێت نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ک هه‌وڵی لاوازکردنی وتووێژکه‌رانی ئێرانی بدرێت، وه‌ک ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ڵێت "له ده‌مێکدا ئه‌م ئه‌رکه قورسه‌یان به‌جێ ده‌گه‌یه‌نن".
هه‌ردوو نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر، سۆران پاڵانی و ئیدریسی ئه‌حمه‌دی له‌م مێزگرده‌دا لێکدانه‌وه و ڕاڤه‌ی ڕوانینه‌کان ده‌که‌ن له‌سه‌ر ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران.
له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاگهیاندنهشیدا به‌ڵام ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ڵێت هێشتا به گومانه له‌وه‌ی ده‌رفه‌تێک بۆ ڕێکه‌وتن هه‌بێت له ئه‌نجامی ئه‌م دانوستاندنانه‌ی له ئارادان و ده‌شڵێت "وتووێژه‌کان ئه‌نجامیان هه‌بێت یان نا ، ئێران هیچ زیانێک ناکات".
ئایه‌توڵا خامه‌نه‌ئی ئیدانه‌ی هه‌ڵوێستی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاش ده‌کات به‌رامبه‌ر ئێران و ئه‌مریکای به دوژمنێکی ده‌م به خه‌نده ناودێر کرد وه‌ک ده‌ڵێت "واشنتۆن داوای دانوستاندن ده‌کات و له هه‌مان ده‌میشدا هه‌ڕه‌شه‌ی به‌کارهێنانی هێزی له‌شکری ده‌کات".
به‌ڵێن ساڵح، میوانداری مێزگرده‌که‌یه.
بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانێت گوێ له ده‌قی مێزگرده‌که بگریت: