دوو که‌سی به‌نگلادیشی گوناهبار کراون و به‌بێ ئاماده‌بوونی خۆشیان له دادگادا سزای مردنیان سه‌پێندراوه‌ته سه‌ر به‌هۆی ئه‌و تاوانانه‌ی دژی مرۆڤایه‌تی کردویانه له ده‌می ئه‌و شه‌ڕه‌ی بۆ سه‌ربه‌خۆیی به‌نگلادیش ده‌کرا له ساڵی 1971 دا دژی پاکستان.
دادگایه‌کی تایبه‌تی تاوانه‌کانی شه‌ڕ له ده‌کا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه چاودوری مویین ئودین و ئه‌شره‌فوزه‌مان خان ی گوناهبارکرد به تاوانه‌کانی ڕفاندن و کوشتنی 9 پرۆفیسۆری زانکۆ و 6 ڕۆژنامه‌وان و هه‌روه‌هاش 3 پزیشک.
دادپارێزان ده‌ڵێن ئه‌و دوو که‌سه سه‌ر به میلیشیاکانی ئه‌لبه‌دری پاکستان بوون و خه‌ڵکی ڕوناکبیر و شاره‌زایان ده‌کوشت وه‌ک هه‌وڵێک تا ئه‌و جۆره شاره‌زا و پسپۆڕانه نه‌چنه به‌نگلادیشه‌وه که ئه‌وسا به پاکستانی ڕۆژئاوا ناوده‌برا.
چاودوری مویین، ئێستا له به‌ریتانیا ده‌ژی و ئه‌شره‌فوزه‌مان خان له نیۆیۆرکه .
دادگا به‌لانی که‌م 9 که‌سی گوناهبارکردووه که ئه‌ندامانی پارتی سیاسی جه‌ماعه‌تولئیسلامیشی تیادان.
به‌نگلادیش ده‌ڵێت له‌و قه‌یرانه‌ی ساڵی 1971 دا 3 ملیۆن که‌س کوژراون.